کوردستانی
نۆ کەس لە سەیدسادق برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان ژمارەیەک عەرەبی سوری لە سەیدسادق، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نۆ کەس بەچەقۆ و بۆکس خەنجەر برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە شەڕێک لەنێوان ژمارەیەک عەرەبی سوری لە سەیدسادق روویداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس بەچەقۆ و بۆکسخەنجەر بریندار کراون و هەمووشیان خزمی یەکترن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، چوار لەو بریندارانە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق و برینەکانیان چارەسەرکراوە.
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە کە پۆلیسی سەیدسادق گەیشتووەتە شوێنی شەڕەکە و پێنج لەو عەرەبانەی بەشداربوون لە شەڕەکەدا دەستبەسەر کردووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەم شەڕکەرانە کاری دەرۆزەکاری دەکەن و بریندارەکان خزمی یەکترن.
ر.ع
ر.ع