کوردستانی
تەرمی هاوڵاتییەک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ ئۆتۆمبێلێک لە گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان دەوەستێت، کارمەندێکی چێشتخانەکەی نزیکی دەچێت تاوەکو بزانێت هیچی پێویست نییە، لەو ساتەدا بۆی دەردەکەوێت کە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26ی ئابی 2023 سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە گوندێکی سەر بە قەزای دەربەندیخان بە ناوی بانیخێڵان تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردابوو، بۆ ماوەی دوو رۆژبوو لەو شوێنە ئۆتۆمبێلەکە هیچ جووڵەیەکی نەکردبوو".
باسی لەوەشکردووە "ئەم تەرمە لەلایەن کارمەندی چێشتخانەیەکی نزیک لەو شوێنەوە دۆزراوەتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ ئۆتۆمبێلەکەی لەوێبووە و دەرگاکەی بە کراوەیی بەجێماوە".
روونیشی کردەوە "شۆفێرەکە بە رەگەز عەرەبە و لەبارەی تەمەنییەوە جیارێ دیار نییە، لەئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی نێردراوە تاوەکو بزانرێت بەچی گیانی لەدەستداوە".