جیهانی
توركیا هەڵمەتەكەی دەستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی توركیا لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بڕیاریدا رێوشوێنەكان توندتر بكەن و چەند گەشتێكیشی راگرت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا بڵاویكردوەتەوە"گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی راگیراوە ئەمەش لە پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتە لە نەخۆشی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشكردووە "چەندین بڕیاری تر دراون لەوانە داخستنی رێستۆرانت و كافێ و یاریگا وەرزشییەكان و چەندین رێوشوێنی تر".
ئەو بڕیارەی وەزیری تەندروستی توركیا لە كاتێكدایە كە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا بۆ نزیكەی 50 كەس بەرزبووەتەوە.