کوردستانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە دوو چالاکیدا لە شاری سلێمانی دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە شاری سلێمانی، لە شەوی 25ی ئابی 2023 توانرا تیرۆریستان (س، أ، ص ) و (ف، ح، م ) دەستگیربکەن، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ریزەکانی داعشدا بریندارکراوە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە مادەی دوو لە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر راگیراون و رادەستی یاسا کران".
س.ر