عیراقی

وێنە.. پاڵەوانێكی كیك بۆكسینگی عیراق لە نانەواخانەیەكدا سووتا و گیانی سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. پاڵەوانێكی كیك بۆكسینگی عیراق لە نانەواخانەیەكدا سووتا و گیانی سپارد
مەودا میدیا-

پاڵەوانێكی هەڵبژاردەی كیك بۆكسینگ-عیراق بەهۆی سووتانی لەو نانەواخانەیەی كاری تێدادەكرد، گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمیل، ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی کیک بۆکسینگ-ی عێراقە كە خاوەنی سێ مێدالیاس ئاڵتونییە، رێكەوتی 18ی ئەم مانگە بە هۆی رووداوێکی سووتانەوە لە کاتی کارکردنیدا لە نانەواخانەیەک رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بەپێی زانیارییەكان عەلی جەمیل لە نانەواخانەیەكی شاری كەربەلا كاریكردووە، لەمیانی تەقینی بوتڵی غازی نانەواخانەكەش جەستەی بە رێژەی لەسەدا 80 سووتاوە، پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ سێشەممە گیانیلەدەستدا.

لەوبارەیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپیی عیراق سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی كەسوكاری عەلی جەمیل كرد و رایگەیاند، بە مەرگی بۆشایی لە كەرتی وەرزشی وڵاتەكە بەجێهێشتووە.
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan