ئابووری

ئاگاداریی نرخی زێڕ چی لێهاتووە،، پێشببینی چی بۆ دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریی نرخی زێڕ چی لێهاتووە،، پێشببینی چی بۆ دەکرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو رۆژە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لێپرسراوی زەڕەنگەران لە سلێمانیش رایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکەن نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە.

دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەران لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە وڵاتان دەتانەوێت دراوێک دروستبکەن دژی دۆلار، ئەمەش کاریگەری زۆری دروستکردووە و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتریشی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بازاڕی زێڕ کزە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی زێڕیش بازاڕی زێڕ دوەستێت و هاوڵاتییان هەردێن زانیاری لەبارەی نرخەکەیەوە وەردەگرن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 370 هەزار دیناری عیراقی.
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 430 هەزار دیناری عیراقی.
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 470 هەزار دینار.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب