راپۆرت

هەر 100 ساڵ جارێک نەخۆشییەکی کوشندە روو لە جیهان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر 100 ساڵ جارێک نەخۆشییەکی کوشندە روو لە جیهان دەکات
مەودا میدیا- هاڤە دارا

ھەر 100 ساڵ جارێک مرۆڤ رووبەڕووی نەخۆشییەکی کوشندە بووەتەوە بەھۆی زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکانەوە، لە ئێستاشدا مرۆڤ لەژێر ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و رۆژ بە رۆژ قوربانییانی لە ھەڵکشاندایە، هەروەها مرۆڤ و زیندەوەرانی بەچاو نەبینراو بەشێکن لە پێکھێنەرەکانی سروشت و گەردوون بەشێک لەو زیندەوەرە بەچاو نەبینراوانە بە درێژای مێژوو مەترسی بوون لەسەر بوونیەتی مرۆڤ.

ئەم زیندەوەرانە بەھۆی بچوکی قەبارەیانەوە بڕێکی زۆریان تەنھا ملیمێک داگیر دەکەن و لەڕێگای مایکرۆسکۆبەوە دەبینرێن، بەشێکیان لە ھەوادا دەمێننەوە و بەشێکیشیان بەرکەوتەیان لەگەڵ زەویدا ھەیە، ھەندێکیان بێ زیان و ھەندێکیشیان بەدرێژای مێژوو ھەڕەشە بوون لەسەر  مرۆڤ .

لە ئێستادا مرۆڤایەتی لە جەنگێکی دەروونی و ھەڕەشەی یەکێک لەم زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەدایە و کاریگەریگەری کردووەتە سەر لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی گشت جیھان، زانایان ئەم ڤایرۆسە ھەڕەشەکەرە بە کۆرۆنا ناوزەند دەکەن.

مێژووی ڤایرۆسەکان
بەدرێژای مێژوو مرۆڤایەتی چەندین جەنگی لەگەڵ زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکاندا تێپەڕاندووە زۆرکات ژمارەی مردنی مرۆڤ بەو ڤایرۆسانە چەند ھێندەی ژمارەی کوژراوانی ھەردوو جەنگە جیھانییەکەی مرۆڤایەتی، ئەوەی بووەتە جێی سەرنج ئەوەیە کە ھەر 100 ساڵ جارێک مرۆڤایەتی رووبەڕووی ڤایرۆسێکی کوشندە دەبێتەوە، لە ساڵی 1720دەردی تاعون لەنێو مرۆڤدا بڵابوەوە، لە ساڵی 1820 دەردی کۆلێرا سەری ھەڵدا ھەر سەد ساڵ دواتر و لە ساڵی 1920 ئەنفلۆنزا بڵاوبوەوە کە ژمارەی قوربانییانی 100 ملیۆنی تێپەڕاند، لە ئێستاشدا و لە ساڵی 2020 دا کۆرۆنا لە ئارادایە کە تا ئێستا چارەسەرێکی سەرەکی نەدۆزراوەتەوە و رۆژانە قوربانییانی لە جیھاندا لە ھەڵکشاندایە.

ڤایرۆسە ھەڕەشەکەرەکە
ئەم ڤایرۆسە بە حەوتەم جۆری خێزانی کۆرۆنا دادەنرێت، لە بنەڕەتدا تووشی ئاژەڵ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ھەناسە درووست دەکات و کرداری ھەناسەدان لە جەستەی مرۆڤدا گران دەکات، جەستەی مرۆڤ بۆ ماوەی 14 رۆژ دەبێتە ژینگەی ڤایرۆسەکە و زۆر جار بە مردنی مرۆڤەکان کۆتای دێت، بەپێی توێژینەوەکان رێژەی گیان لەدەستدان بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە 2% نیشانەکانی ھاوشێوەی ھەمان ڤایرۆسی ھەڵامەت و ئەنفلۆنزایە.


یەکەم وێستگەی ڤایرۆسەکە
شاری وھانی سەر بە وڵاتی چین بەیەکەم وێستگەی ئەم ڤایرۆسە دادەنرێت بەو پێیەی یەکەم تووشبووی ڤایرۆسەکە لە سەرەتای ساڵی 2020 دا لەم وڵاتە تۆمار کرا و لە ئێستادا لە 124 وڵات وێستگەی داناوە.

هەروەها ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نیە لەم ڤایرۆسە بەھۆی ھەبوونی خاڵی سنووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان بەم ڤایرۆسە زیاد لە   37  کەسە، لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە ھەرێمی کوردستان تاکە شوێنە لەسەر ئاستی وڵاتانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لەھەوڵی پاراستنی نیشتیمانیانیدایە بەو پێیەی کە لەبەر پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتییان  و بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاندووە و سەرجە، رێکارە یاساییەکانی گرتووەتە بەر، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆر لە وڵاتان لە پێناو بەرژەوەندی ئابووریان ئەم بڕیارەیان دەرنەکردووە سەرەڕای تووشبوونی زۆری ھاوڵاتییان.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرۆنا 179402 کەسە لە جیھاندا و 79642 کەس توانیویانە لەم جەنگەی نێوان ڤایرۆس و مرۆڤدا سەرکەوتووبن، هەروەها  7122 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

تاکە وڵات کە دوورە لە کۆرۆنا
کۆریای باکور تاکە وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان لە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدوورە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھەبوونی سیستەمێکی تووندڕەو لە بەڕێوبردنی وڵاتدا و تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی نا ئاسایی لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد