کوردستانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی دوو بڕیاری گرنگ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لە سلێمانی دوو بڕیاری گرنگ دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆی حكومەت هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی و یەكێك لە  ئەگەرە بەهێزەكان درێژكردنەوەی وادەی قەدەغەی هاتووچۆیە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئادار، سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە و پێدەچێت یەكێك لە ئەگەرەكان درێژكردنەوە وادەی قەدەغەی هاتووچۆ بێت لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر.

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ و پارێزگار سلێمانی و ئازاد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر لە كۆبوونەوەدان".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەكەین لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و توندكردنی رێكارەكان بدرێت بەتایبەت ئەوانەی لە ماوەی رابردوو بە قاچاخ گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەست نەكردووە و مەترسیار دروستكردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان