ئابووری
نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە رێژەی نزیكەی لەسەدا 0.03، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی بەراورد بە نرخی دوێنێی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكانی جیهان.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا لە جیهان ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 بە 93.27 دۆلار بوو، بەوپێیە بڕی 41 سەنت نرخەكەی بە رێژەی لەسەدا 0.03 دابەزیوە.
هاوكات یەك بەرمیل خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا بە 90.03 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بە رێژەی لەسەدا 0.45 بەرزبووەوە.
لەلایەكی دیكەوە بانكی جەیپی مۆرگەن-ی ئەمەریكی رایگەیاند، نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە بە شێوەیەكی گشتی و پێدەچێت نرخی هەر بەرمیلێك لە داهاتوویەكی نزیكدا بگاتە 150 دۆلار.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا و بۆ ماوەیەكی كاتی بەهۆی راپۆرتێكی تایبەت بە نەوتی خەزنكراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، نرخی نەوت دابەزی.
ژ.ع