گشتی
بۆچی پایز لە 23ی ئەیلوول دەستپێدەكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكەمین رۆژی وەرزی پایزە و زەوی كۆتایی بە وەرزی هاوینی ساڵی 2023 هێنا، ئەوەی بووەتە جێی پرسیار لەلایەن هەندێكەوە، ئەوەیە بۆچی یەكەمین رۆژی پایز 21ی ئەیلوول نییە.
وەرزی پایز بەپێی رۆژژمێری ساڵانە 21ی ئەیلوول دەستپێدەكات و وەرزەكانی كار و خوێندن بەوپێیە دیاریدەكرێن و رێكدەخرێن، بەڵام لە رووی زانستی جیۆگرافی و فەلەكیی و كەشناسییەوە، پێوەرەكان بە جۆریكی دیكەیە.
وەرزی پایز لە رووی زانستی كەش و گەردونناسییەوە، لەنێوان 21 بۆ 24ی ئەیلوول دەستپێدەكات، بە شێوەیەكی فەرمی لە نیوەگۆی باكووری زەوی پایز لە 23ی ئەیلوول دەستپێدەكات لەگەڵ روودانی خولگەی پایز.
خولگەی پایز چییە؟
كاتێك خۆر بە ستوونی لەسەر هێڵی كەمەرەیی زەوی دەوەستێت و لە نیوەگۆی باكووری زەوی لە 22 و 23ی ئەیلوولدا شەو و رۆژ یەكسان دەبن، واتە لە سەرتاسەری جیهان كاتژمێرەكانی شەو و رۆژ هاوتا دەبێت.
هاوكات لە باشووری گۆی زەوی پایز لە 7ی شوبات دەستپێدەكات و هەتا 7ی ئایار دەخایەنێت، رێكەوتەكانی 20 و21ی ئازار شەو و رۆژ تێیدا یەكسان دەبن.
بەپێی رۆژژمێری فەلەكناسی، لە ساڵانی 2024 هەتا 2026، یەكەمین رۆژەكانی پایز دەكەوێتە رێكەوتی 22ی ئەیلوول، ئەوەش لەكاتێكدایە، پارساڵیش 23ی ئەیلوول یەكەمین رۆژی پایز بوو.
ژ.ع