کوردستانی

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌رنامه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌رنامه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتن و دابه‌شكردنی موچه‌ به‌ڵام مامۆستایانی نارازی ته‌ئكید له‌ به‌رده‌وامی مانگرتن و بایكۆتكردن ده‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دوویاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بایكۆتكردن و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوش له‌بری ده‌وام كردن ده‌كه‌ن به‌ رۆژی دووپاتكردنه‌وه‌ی بایكۆت.  

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ شوێن و كاتی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناره‌زایی مامۆستایان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كان به‌ راوێژ دیاری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ده‌ست به‌ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی ده‌كه‌ن. 

نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێدانی موچه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ و بێباكانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و بایكۆت كردن. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و لێدوانه‌ ره‌سمیه‌كان، گوژمه‌ی یه‌كه‌می موچه‌ به‌ بری 250 ملیار دینار گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان