ئابووری

ساڵی داهاتوو، ساڵی ململانێی دینار و دۆلار ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ساڵی داهاتوو، ساڵی ململانێی دینار و دۆلار ده‌بێت
مه‌ودا میدیا - 

بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئه‌مرۆ یەکشەممە هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كانی دراودا، رایگەیاند، له‌به‌رنامه‌یدایه‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی دۆلار ده‌ربهێنێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، بانكی ناوه‌ندی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌رچه‌ی نوێ  بدۆزنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن به‌ دینار له‌ بری دۆلار وه‌ك له‌ پلانی داهاتوویاندا دانراوه‌.

دووپاتیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساڵی داهاتوو ته‌واوی مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان و مامەڵەكاتی تری بازرگانیی  سنووردار دەکەن بە مامەڵەکردن بە دینار لە بری دۆلار.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی مانگه‌كانی رابردووی نێوان په‌رله‌مانی عیراق و بانكی ناوه‌ندیدا، لایه‌نی دووه‌م گەشبینی ده‌ربڕی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەرقەرارکردنی سەقامگیری ئابووری.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان