کوردستانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.. "ناتوانین تانه له بریاره‌كه بده‌ین"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
چاودێرێكی سیاسیی له‌باره‌ی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و بریاره درێژكراوه‌ی هه‌مان بریاره كه په‌رله‌مانی درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، چونكه تا ئێستا هه‌ڵبژاردنێك له كاتی خۆیدا نه‌كراوه و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان پابه‌ندی كاتی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون.
بورهان شێخ ره‌ئوف نوسه‌ر و چاودێری سیاسیی روونیكرده‌وه، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌س ناتوانێ له‌رووی یاساییه‌وه تانوتی لێ بدات، بۆیه ده‌كرێ هه‌ر له به‌یانیه‌وه كۆتایی به كاری ئه‌نجومه‌ن وكۆبونهوهكان بهێنن و پابه‌ندی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق بن.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كاربه‌رێكه‌ر و هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵبده‌ن به زوویی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بده‌ن، وه بكرایه هه‌ر له‌گه‌ڵ عیراقدا مانگی 12ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرایه، چونكه ده‌زگایه‌كی یاسایی نه‌ماوه و حكومه‌ت كاربهرێكهره.