کوردستانی

مه‌لاكه‌ی كه‌ركوك تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وروژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌لاكه‌ی كه‌ركوك تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وروژاند
مه‌ودا میدیا -

د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی وتاربێژی ئایینی دانیشتوی شاری كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه‌ تێیدا سه‌رقاڵی چه‌ند توتكه‌ سه‌گێكه‌، مشتومڕی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست كردووه‌.

ئه‌و مه‌لا كه‌ركوكییه‌ پێشتر به‌هۆی چوونی بۆ هه‌ندێك یانه‌ و ئه‌نجامدانی ده‌عوه‌ی ئیسلامی تێیاندا، مشتومڕی دروست كرد و لایه‌نگرانی به‌سه‌ر پشتیوان و نه‌یاردا دابه‌ش كرد.

د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوه‌ "یارمەتیدانی بەرامبەر عیبادەتە جا ئەو بەرامبەرە مرۆڤ بێت یاخود ئاژەڵ جیاوازیەکی نیە، خۆ ئەگەر لەدینی ئێمەدا زەردەخەنەیەک بەڕووی مرۆڤێک دا سەدەقە بێت ئەوا شکاندنی تینوێتی سەگێکیش دەتخاتە بەهەشتەوە".

ده‌ڵێـت: ڕوونە کە ئایەتی (مَنْ قَتَلَ نَفْسًا) دەفەرمێ تەنها "نەفسێک" نەوەک تەنها "مرۆڤێک" بکوژیت وەکوو ئەوە وایە هەموو خەڵکیت کوشتبێت.

ئه‌م پۆسته‌ی د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی لایه‌نگرانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كردووه‌، هه‌ندێكیان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان پێیانوایه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ مه‌لای ئایینی ناوه‌شێته‌وه‌.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان