کوردستانی
حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ ناداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و دەڵێن "بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن".
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە تاوەکو ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامی هەیە، بەڵام بەداخەوە هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار نەهاتووە گوێ لە داواکارییەکانمان بگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێدمان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی بکات کە بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کراوە".
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وتی "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ تەنها چوار ملیار دینار پێویستە و حکومەت دەتوانێت کێشەکە چارەسەربکات".
وتیشی "مامۆستایانی وانەبێژ لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبین، تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت، دواتر دەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن".
س،ر