کوردستانی
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: سه‌ره‌تای كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی له ژماره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی یادی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه كه سه‌ره‌تای كێشه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه روونیكردووه‌ته‌وه، ده‌ركردنی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیی عیراقه‌وه، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كێشه‌ی نوێیه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له زاری عه‌لی ته‌میمی پسپۆری یاساییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بریارێكی ده‌ستوریه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له به‌رپرسانی ره‌سمی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق به بریارێكی سیاسیی ده‌زانن، به‌شێكیش بۆ لاوازیی و په‌رته‌وازه‌یی هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
بورهان شێخ ره‌ئوف چاودێری سیاسیی بۆ مه‌ودا میدیا وتی: كورد ناتوانێت تانه له‌و بڕیاره بدات، چونكه هێزه سیاسیه كوردیه‌كان له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام نه‌داوه و پێویسته په‌له بكه‌ن و باشتره له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات ئازاد محمد ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی: بریاره‌كه په‌یوه‌ندی به په‌رته‌وازه‌یی نێوان هێزه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه .