کوردستانی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌ماوه بۆ چاودێریكردنی حكومه‌ت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نوسینێكدا باس له هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هاتنه‌ئارای بریاری دادگای فیدراڵی عیراق ده‌كات كه تێیدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار له نوسینێكدا كه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (لە پەراوێزی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگاکان ) ده‌ڵێت: "ئێمە دەمێکە هاوار دەکەین ئەم دەسەڵاتە هیچ ئەرزشێکی نەهێشتووەتەوە بۆ یاسا و دامودەزگا شەرعیەکان و هەتا دادگاکانیش بەشێکیان بەدەستوەردانی حیزب و بەشێکیشیان بەجێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە بێ ڕۆڵ و بێ کاریگەر ماونەتەوە ".
ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه له دوای تەواو بوونی خولی ئاسایی ئەنجومەنەکان چەندین جار بە یاداشت و بەنووسراو و لەڕێگەی ڕاگەیاندنیشەوە داوایان کردووە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت ، بەڵام بەو پێیەی حکومەت خۆی هەر قەڵس بوو بە کاری چاودێریکردنی ئەنجومەنەکان بەتایبەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە زۆرجار هەڵوێستمان هەبووە لە بەرامبەر ستەم و ناعەدالەتیەکانی دەسەڵات ،لەلایەکی ترەوە ململانێی ناتەندروستی لایەنەکانی دەسەڵات ،ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بوو بە نەریتێکی خراپی چەندبارەبووەوە .

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: وا ئێستاش دەزگایەکی چاودێری وەک ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی بەکارەکانیان هێنرا ، بە حوکمی ئەوەی یاسای پەرلەمانی کوردستان ژمارە (٢ )ساڵی ٢٠١٩ کە شەرعیەتی بەردەوامی بە کاری ئەنجومەنەکان دابوو ، دادگای فیدراڵی بە نادەستوری دانا ، لە ئێستا بەدواوە ئیتر هیچ دەزگایەکی شەرعی نەماوە لە هەرێمی کوردستان کە چاودێری حکومەت بکات !!
به‌وته‌ی خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، "دەمارگیری حیزبی و نەزانیی هێزه سیاسیه‌كان وای کردووە چارەنووسی قەوارەکەش لە بەردەم مەترسییەکی جدی و گەورەدابێت" .