کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی نەکات بە ئاسایی دەتوانێت هاتوچۆ بکات.
سوارە عومەر کەریم، نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیارێک هەیە کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هامەهانگی لەگەڵ هاتوچۆی شارەکانی هەرێم ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەهێڵن و سەرجەمیان تۆماربکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەبارەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بازگەکان و ناوشاردا ناوبراو وتی "زیاتر ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەیان بۆ دروستدەکرێت و سزا دەدرێن کە سەرپێچی دەکەن، بە تایبەت ئەوانەی جامەکانیان رەشدەکەن یان تەقەی پێدەکەن یاخود مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت ئەمانە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت".
س،ر