کوردستانی
زیاتر لە 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری کریستاڵی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری کریستاڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە شاری هەولێر دەستیان گرتووە بەسەر 11 کیلۆگرام و 650 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە رێکەوتی 25ی ئەیلولی 2023 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش - سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی دیکە کە لەهەمان جۆری مادەی هۆشبەر بووە".
ئاماژەی بەوەشکراوە "تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
س،ر
س،ر