کوردستانی
په‌یامی سه‌ركرده سیاسییه‌كان بۆ له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت پیرۆز ده‌كه‌ن و هیوا ده‌خوازن خێر و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه پیرۆزبایی له موسوڵمانان كرد به‌بۆنه‌ی له‌دایكبووی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هیوای خواست ببێته مایه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.
سبه‌ینێ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه و هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی كرد به پشوو.
سبه‌ینێ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه و هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی كرد به پشوو.