کوردستانی
ئەمڕۆ یەکێتیی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەلاری هونەر لە سلێمانی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەبەستێت و 600 ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان کراون.
سه‌ركه‌وت زه‌كی, لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگه‌یاند "له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو ئەنجومانەی پێشنیارکراون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه رەنگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی وتی "هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش".
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە هەفتەی رابردوو کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا 260 ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە دیاریکران.
س.ر
س.ر