کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ پێکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ پێکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەلاری هونەر لە سلێمانی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەستپێکرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند "بە فەلسەفەی مام جەلال خەبات دەکەین و تێدەکۆشین و رێبازەکەی مام دەپارێزین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ پێکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین و پێویستە میلـلەتەکەمان ئاشتبکەینەوە، هەروەها یەکێتی ئەوەندە بەهێزە لەپێش دوو هەڵبژاردن کۆنگرە دەبەستێت".

سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان وتی "پێویستە یەکێتی دەستی برایەتی و ئاشتی بۆ سەرجەم حزبەکان درێژبکات، هەروەها دەبێت یەکێتی بەرگریی لە مافی ژنان و لاوان و گەنجان و سەرجەم پێکهاتەکان بکات.

وتیشی "یەکڕیزی و ئاشتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەپارێزین و یەکێتی هێزی دیکتاتۆر روخێنە و تەنها سەر بۆ خودا نەوی دەکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان