کوردستانی
وەزیری تەندروستیی هەرێم لەسەر دۆخی بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی کرد و ئاماری ئەو بریندارانەی بڵاوکردەوە کە هێنراون بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرۆکی حکوتی هەرێم رایسپاردین، کە هەموو هاوکاری چارەسەرێکی پێویست بۆ قوربانییانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییە دابینبکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەستبەجێ تیمەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک زیاتر لە 36 ئەمبوڵانس و زیاتر لە چوار تۆن پێداویستی پزیشکی فریاگوزاری گەیەندرایە قەزای حەمدانییە، بۆ چارەسەرکردن و فریاگوزاری بۆ ئەو بریندارانەی کە برینەکانییان سووکە، هەروەها ئەوانی دیکەش دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و دهۆک کرا".

وەزیری تەندروستی وتی "بریندارەکان لەبەرئەوەی سووتاون، رێژەی زۆربەیان لە 60% ، کە بەپلەی دوو و سێ کە باری تەندروستیان جێگیر نییە، ژمارەیەکی زۆریشیان پێویستیان بە چاودێری چڕە، بەداخەوە دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبوون، منداڵێکی چوارساڵان لە هەولێر و ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵانیش لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە".
شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییەی پارێزگای موسڵ ئاگرێک کەوتەوە کە بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

س.ر