کوردستانی

به‌هۆی پشتیوانیكردن له‌ موچه‌خۆران ده‌ستخۆشی له‌ خه‌زعه‌لی ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆی پشتیوانیكردن له‌ موچه‌خۆران ده‌ستخۆشی له‌ خه‌زعه‌لی ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا -

له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رچاو موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كوردی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی و ده‌ستخۆشی له‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیری له‌ موچه‌خۆران كرد.

ئه‌مرۆ خه‌زعه‌لی له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی كورد و عه‌ره‌ب پیشكه‌شی كرد، وتی: ئیتر قه‌بوڵ ناكه‌ین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوابكه‌وێت.

له‌ دوای ئه‌و لێدوانه‌، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌ستخۆشییان لێكرد و بوو به‌ هه‌واڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan