راپۆرت

لێدوانی سەرکردەکانی یەکێتی لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی سەرکردەکانی یەکێتی لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم  لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سەرۆک و ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لێدوانی جیاوازیان هەبوو لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و پێیان وایە ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە گۆڕانکاریی گەورە دروستدەکات.

"ئەمڕۆ پێکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین"
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی ئەوەندە بەهێزە لەپێش دوو هەڵبژاردن کۆنگرە دەبەستێت، ئەمڕۆ پێکەوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین و پێویستە میلـلەتەکەمان ئاشتبکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکڕیزی و ئاشتی لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەپارێزین و یەکێتی هێزی دیکتاتۆر روخێنە و تەنها سەر بۆ خودا نەوی دەکات".

"دەبێت یەکێتی بۆ خزمەتی خەڵک بێت"
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "دەبێت یەکێتی حزبێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان".

"یەكێك لە ئەركەكانی كۆنگرە دارشتنی بەرنامەیەكی پتەوە"
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "جێگەی قبوڵكردن نییە خەڵك برسی و بێ مووچە بن، یەكێك لە ئەركەكانی كۆنگرە دارشتنی بەرنامەیەكی پتەوە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان".

"بە گرنگمانزانی لەم کاتەدا کۆنگرە ببەستین"
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "بە گرنگمان زانی بۆ خۆرێکخستنەوە بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان لەم کاتەدا کۆنگرە ببەستین".

"سیاسەتێکی هاوچەرخ دادەڕێژین"
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سیاسەتێکی هاوچەرخ دادەڕێژین کە لەگەڵ قەیرانەکانی ئێستادا بگونجێت".

"یەکێتی هی هەمووانە"
عەتا سەراویی، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی هی هەمووانە و ئەوەی بڕوات زیان بەرخۆی دەکەوێت".

"کۆنگرە لایەنەکانی کۆکردەوە"
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەموو لایەنە کوردستانی و عیراقییەکانی کۆکردەوە".

"کاک بافڵ لەسەر رێچکەی مام جەلالە"
نوخشە ناسیح، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی هەمیشە دەنگی ناڕازییە، کاک بافڵ لەسەر رێچکەی مام جەلالە هەمیشە گرنگی بە رۆڵی ژنان داوە".

"کۆنگرە لە 100% سەرکەوتوودەبێت"
سۆزان مەنسوور، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی هەمیشە بەهێزە و لە کۆنگرە لە 100% سەرکەوتوودەبێت".

"هیوادارم کۆنگرەی یەکێتی خەڵکی باش بۆ سەرکردایەتی هەڵبژێرێت"
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هیوادارم لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی خەڵکی باش بۆ سەرکردایەتیی هەڵبژێردرێت کە جێگەی متمانە بێت لەناو خەڵکدا".

"ئەم کۆنگرەیە بۆ یەکێتییەکان دەستکەوتە"
رێواز فایەق، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بۆ یەکێتییەکان دەستکەوتە لەم لە هەلومەرجەی کوردستان و عیراق".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان