کوردستانی

وێنه‌.. چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی حه‌مدانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنه‌.. چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی حه‌مدانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
مه‌ودا میدیا -

ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانیه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ركه‌وتن له‌ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و لایه‌نه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنیان. 

هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیایان راگه‌یاند كه‌ تا ئێستا هیچ به‌ركه‌وتوویه‌كی رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانیه‌ نه‌هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی ، كه‌ به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كان، به‌هۆی دووریی شاری حه‌مدانییه‌ له‌ شاری سلێمانی، ناتوانرێت برینداره‌كان بهێنرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی.

هاوكات نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر وێنه‌ی كاتی چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ركه‌وتووانی رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكیش بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوو كه‌س له‌ بریندارانی رووداوه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان