راپۆرت

لێدوانی سەرکردەکانی عیراق لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی سەرکردەکانی عیراق لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم  لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەرپرسانی هەرێم و عیراق وتەی خۆیان پێشکەش کرد و پیرۆباییان لە یەکێتی کرد و هیوایان خواست کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەن.

"کۆنگرە ی یەکێتی دەبێت کار بۆ چەسپاندنی دادوەری بکات"
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق وتی "کۆنگرە دەبێت لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کاربکات بۆ چەسپاندنی دادوەری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا".

"رۆحی مام جەلال لەناوماندایە"
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراق رایگەیاند "رۆحی مام جەلال لە ناوماندایە کە پێی دەوتین لە بەردەم ناکۆکییەکان مەوەستن بۆ بە دیهێنانی ئامانجەکان".

"هیوامان بە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەیە"
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق "هیوامان بە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی پێشووی و داهـاتووی یەكێتی هەیە".

"لە کۆنگرەی یەکێتی بەشداری نوێم بینی"
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند "لە کۆنگرەی یەکێتی بەشداری نوێ و گەنجم بینی هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

"هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین"
موسەننا سامەرایی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند "هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و بەهیواین ئامانجەکانتان بەدەست بهێنن و کۆنگرەکەتان یاسای زۆرباش لە بەرژەوەندیی هەمووان دەربکات".

"شانازی بە کارەکانی مام جەلالەوە دەکەین"
لیس جابر، سەرۆکی دەسەڵاتی چاودێریی دادوەریی عیراق رایگەیاند "شانازی بە کارەکان سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلالەوە دەکەین کە بۆ ئەم وڵاتە کردوویەتی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan