کوردستانی

هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ قوربانییانی حه‌مدانییه‌ راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ قوربانییانی حه‌مدانییه‌ راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا -

كه‌مێك پێش ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌بۆنه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێرانی هاوسه‌رگیریی له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا سێ رۆژ ماته‌مینی ده‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

پێشتر هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی به‌فریاوه‌چوونی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقی كرد بۆ ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌.

شه‌وی رابردوودا به‌هۆی گڕگرتنی هۆڵێك له‌ حه‌مدانییه‌ له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕاندا زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 


Qaiwan
Qaiwan