کوردستانی

روونكردنه‌وه‌: ماته‌مینی حه‌مدانییه‌ ده‌وام له‌ هه‌رێم ناوه‌ستێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنه‌وه‌: ماته‌مینی حه‌مدانییه‌ ده‌وام له‌ هه‌رێم ناوه‌ستێنێت
مه‌ودا میدیا -

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا دوای ئه‌وه‌ی بریاری سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ مشتومڕی له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كرد كه‌ ئایا ده‌وام ده‌كرێت یان نا.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستانەوە دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت.

ئه‌مرۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا له‌ هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ رابگه‌یه‌نرێت كه‌ شه‌وی رابردوو روویدا و زیاتر له‌ 100 كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان