کوردستانی

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق پێشوازی له‌ مامۆستایانی نارازی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق پێشوازی له‌ مامۆستایانی نارازی كرد
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرای كرد كه‌ لیژنه‌كه‌یان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی مامۆستایانی نارازی كردووه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانیه‌وه‌ چوونه‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكالای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.

یوسف كه‌لابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ په‌یجی مامۆستایانی نارازی له‌ فه‌بسبوك بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: پیشوازیمان كرد له‌ وه‌فدی مامۆستایانی نارازی كه‌ هاتونه‌ته‌ به‌غدا و ده‌یانه‌وێت موچه‌كانیان بخرێـته‌ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا. 

به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، وه‌فدی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی واژۆی 60 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان بردووه‌ته‌ به‌غدا و وتی: ئێمه‌ش ئه‌و داواكاریه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ حكومه‌تی به‌غدا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان