کوردستانی
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: شه‌ش ساڵه وڵات له‌ڕووی حوكمڕانییه‌وه بێسه‌روبه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی پێشووتری عیراق و سكرتێری پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له فه‌یسبوك نوسینێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی (یادی مام، یادی مان).
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: سبەی تەمەنی بێسەریی وڵات و بێسەروبەری سیاسەت و دەسەڵات و ئەزمونی حوکمڕانیی و حیزبڕانیی؛ شەش ساڵ تێدەپەڕێنێت، ئەزمونێک دوای هەشتاو چوارساڵ؛ دۆست و دوژمن، دەیسەلمێنن، کە دۆست دەبوو؛ قەڵای پشت و قەڵغانی پێش دەبوو، دوژمنیش دەبوو؛ دوژمنێک بوو ئازا، بەهەڵمەت و بەهیممەت، جوامێر، ژیر، بیری ئاشتیی هەبوو.
پارێزگاری سلێمانی له درێژه‌دا ده‌نوسێت: بۆ تۆڵە؛ گەردەلول بوو، بەڵام گەردەلولێکی لێبوردە، لەگەڵ ئەوەی کانزای مرۆڤەکانی دەناسی؛ بەکێشی خۆی کێشانەی دەکردو جیاکاریی دەکرد، بەڵام دواجار؛ سەرێکی کۆکەرەوە بوو، ئەوەندە تامی تاڵیی ژاری ناکۆکیی و شەڕی چەشتبوو؛ دەیویست خۆی بە قوربانی ئاشتیی بکات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه: مام جه‌لال ئومێدێک بوو لە نائومێدیدا، چرایەک بوو لە تاریکیدا، ئیرادەیەک بوو لە شکستدا، کەوتنی بۆ سەرکەوتن دەگۆڕی، سڵی لە دەستپێشخەریی نەدەکردەوەو دەستی بۆ ئاشتەوایی دورنەدەخستەوە.