کوردستانی

باوكی شه‌هید ئاكام: هیوادارین یه‌كێتیی نوێ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوكی شه‌هید ئاكام: هیوادارین یه‌كێتیی نوێ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت
مه‌ودا میدیا - 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای هێزەکانی کۆماندۆ پێشوازیی لە عومەر عوسمان، باوكی شەهیدی فەرماندە (ئاكام عومەر) كرد و رێزلێنانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێبەخشی.

‏‎لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵه‌بانی لە ژیان و دۆخی خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و قارەمانێتیی خانەوادەكەی كرد نموونەی خەبات و تێكۆشان بوون لەپێناو كوردستان. وتیشی، كاك ئاكام ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی خەباتی ئێمەیە و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

‏‎لەبەرامبەردا باوكی شەهید ئاكام پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیوای خواست، سەرکردایەتیی نوێ  لەخزمەت یەكێتی ناو یەكێتی و ژیانی خەڵكدا بێت.















Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان