کوردستانی

میدیای په‌كه‌كه‌ زانیاری له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


میدیای په‌كه‌كه‌ زانیاری له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

میدیای ره‌سمیی پارتی كرێكارانی كوردستان زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی شه‌وی رابردووی توركیا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ راسته‌وخۆ دوای هێرشی خۆكوژیی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌منیی باڵا له‌ ئه‌نكه‌ره‌، ده‌ستیپێكرد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوز، فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌، بۆردومانی چڕی ئاسمانیی كرده‌ سەر هەرێمەکانی مەتینا، برادۆست، باڵەکایەتی، ئامێدی و قەندیل.

پارتی كرێكارانی كوردستان چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ توركیا، به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند و به‌ وه‌ڵامی مامه‌ڵه‌ی فاشیستی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌سفی كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان