ئابووری
نرخی نەوت دابەزی و هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە رێژەی نزیكەی لەسەدا 2، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی بەراورد بە نرخی دوێنێی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكانی جیهان.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا لە جیهان ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023 بە 90.71 دۆلار بوو، بەوپێیە بڕی 1.49 دۆلار نرخەكەی بە رێژەی لەسەدا 1.06 دابەزیوە.
هاوكات یەك بەرمیل خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا بە 88.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی 1.97 دۆلار بە رێژەی لەسەدا 2.2 دابەزی.
بەپێی ئامارەكانی جیهان تایبەت بە كەرتی وزە و ئابووری، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزمترینە لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، هۆكارەكەش بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێننەوە.
هاوكات بەپێی پێگە هەواڵییەكانی پەیوەست بە وزە و ئابووری، یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەی دابەزینی نرخی نەوت ئەگەری زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتە لە وڵاتانی وەبەرهێن، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر كڕینی.
شیكەرەوانی بواری وزە دەڵێن "هەندێك لە مامەڵەكارانی نەوت رەزامەندن لەسەر وەرگرتن و كۆكردنەوەی سوود پاش ئەوەی نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا 30 بەرزبووەوە و لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ دووشەممە، بەرپرسانی توركیا رایانگەیاند، بۆرییەكانی بەندرەی جەیهان تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە، ئەو وتانە وەك ئەگەرێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لێكدەدرێتەوە.
ژ.ع