کوردستانی
ئەمڕۆ بزووتنەوە كۆنگرە دەبەستێت و حزبێكی نوێش رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان (باڵی عیرفان عەبدولعەزیز) كۆنگرەی دامەزراندن ببەستن، لە هەمانكاتدا باڵی كامیلی حاجی عەلی لە بزووتنەوەی ئیسلامی دادەبڕێن و خزبێكی نوێ رادەگەیەنن.
لە دوو كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی جیاوازدا هەردوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی رایانگەیاند بە دوو شێوازی جیاواز خۆیان نوێدەكەنەوە، بە شێوەیەك یەكێك لە باڵەكان (عیرفان عەبدولعەزیز) كۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت، باڵی كامیلی حاجی عەلی لەلایەكی دیكەوە حزبێكی نوێیان راگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023، عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی باڵی عیرفان عەبدولعەزیز لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "ئەمڕۆ كۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوە دەبەستین، مۆڵەت بەپێی دەستوور وەرگیراوە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق و پاش ئەم كۆنگرەیە هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە ناو و لۆگۆ و ئاڵای بزووتنەوە لە دەرەوەی حزبەكە بەكاربهێنێت".
لەلایەكی دیكەوە، باڵی كامیلی حاجی عەلی لە كۆنگرەیەكی جیای رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند " لە كۆنفرانسێكدا بڕیارمانداوە حزبێكی نوێ رابگەیەنین بە ناو و لۆگۆی جیاواز و ناوی حزبە نوێیەكەش ( بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی )ە".
ئاماژەی بەوەشكرد "شەوی رابردوو تا درەنگانی شەو كۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە داببڕێن لە بزووتنەوەی ئیسلامی لەژێر ناو و دروشمی نوێدا كاربكەن، پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ سەرجەم لایەن و حزبە جیاوازییەكانیان وەك خۆی دەمێنێتەوە".
ئەوە لەكاتێكدایە، رێكەوتی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەردوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوە بەمەبەستی سازدانی كۆنگرەیەك تێیدا رێكبكەون و پێكەوە رابەرێك بۆ پارتە سیاسییەكە هەڵبژێرن، بەڵام هەر لە سەرەتاوە رێكنەكەوتن و بایكۆت كرا، دواتریش راگەیەندرا "بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی پێویست لە ئەندامان، كۆنگرەكە ئەنجام نادرێت".
ژ.ع