کوردستانی
كەشناسی: ئەگەری بارانی مامناوەند و هەورەتریشقە هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی بچربچر لە ناوچە جیاجیاكان بە شێوەیەکى گشتى.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروشکەباران و هەورەتریشقە هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، پلەكانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە تەنها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کە یەک پلە نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران و بروسکە ی بچربچر هەیە لە ناوچە جیاجیاكان و ئەگەرى بارانى مامناوەند و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم، پلەكانی گەرماش سبەینێ نزمدەبێتەوە بۆ 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى
ژ.ع