کوردستانی
سایلۆیەك بۆ گەنمی جوتیاران دروستدەكرێت و بەرهەمە خۆماڵییەكان هەناردە دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیی جوتیاران، لە پارێزگای هەڵەبجە سایلۆیەك بۆ گەنمی جوتیاران دروستدەكرێـت، لەلایەكی دیكەشەوە دوو جۆر لە بەرهەمی جوتیاران رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "پێش وەزرى بەرهەمهێنانی گەنم، هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵى کوردستان و عیراق کۆدەبنەوە و بەپێی رووبەرى داچێنراو پلانی وەرگرتنی گەنم دادەڕێژن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی رابردوودا وەرگرتنی گەنم بێسنوور بوو، بەڵام ئەمساڵ چونکە گەنم زۆر بوو، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ لەسەر ئەوە رێککەوتن 500 هەزار تەن گەنم وەربگیرێت، بەڵام دواتر گەنم زۆر مابووەوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارىدا لیژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەستەى وەبەرهێنان پێکبێنێت، لەگەڵ دوو کۆمپانیاى ناوخۆیی گفتوگۆیان کرد، هەردوو کۆمپانیا ئەو بڕە گەنمەیان وەرگرت و عەمباریان کرد.
بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسەی هەرێم، پاش ئەوەی لە هەریەك لە كەلار و رۆڤیا دوو سایلۆ دروستكران، بڕیارە لە هەڵەبجەش ئەمساڵ سایلۆیەک دروستبكرێت و لە سایلۆکان تەنیا گەنم وەردەگرین، دواتر لەرێگەى ئاشەکانەوە دەهاڕدرێت، لەرێگەى بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
دەشڵێت "لەرێگەى کۆمپانیاکانەوە گەنمی وەرگیراو دەکرێنە ماکەرۆنی و ساوەر و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە، بەڵام حکومەت تەنیا دەیکاتە ئارد و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەکات".
هاوكات لەبارەى ناردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ دەرەوەى کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل باس لەوەدەكات "ساغکردنەوەى بەرهەمەکانی جوتیاران ئەرکی حکومەتی هەرێمە، ئەمساڵ بڕێکی باش هەنار و پەتاتە نێردرایە دەرەوە، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت دۆشاوى تەماتە و هەنگوین بنێرینە دەرەوە".
ژ.ع