کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 13 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا 13 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا
مەودا میدیا-

لە دهۆك سەرەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ 13 ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانی گیانیی نەبووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سنووری پارێزگای دهۆك،  رێگەی نێوان سیمێل - دهۆك رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و تێیدا 13 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت.

لە رووداوەكەدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تایبەت و چەند بارهەڵگرێك بەیەكیانداداوە، هۆكاری رووداوەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلێك كە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبا و پاش ئەوەی بارهەڵگرێك كۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكەدا.

یەك لەدوای یەك 11 ئۆتۆمبێلەكەی دیكە خۆیان كێشاوە بەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەی رووداوەكەیان تووشهاتووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەو رووداوەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زیانەكان تەنها مادیین.

لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان لە هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر رووداوی هاوشێوە روویاندا وە و زیانی گیانی لە هیچكام لەو رووداوانە نەبووە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan