کوردستانی
بزووتنەوەی ئیسلامی رابەری حزبەكەی هەڵبژارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە كۆی دەنگ، لە كۆنگرەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەك رابەری نوێی حزبەكە هەڵبژێردرا و 983 دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان (باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز)، كۆنگرەی بەست و تێیدا لە كۆی 1007 دەنگ 983 ئەندامی كۆنگرە دەنگیان دا بە عیرفان عەبدولعەزیز و وەك رابەری رەوتەكە دیاریكرا.
هاوكات نۆ لە ئەندامانی كۆنگرەكە دەنگیان داوەتە كامیلی حاجی عەلی، كە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا حزبێكی نوێی راگەیاند و 15 ئەندامی كۆنگرەش دەنگی سووتاندووە.
ئەمڕۆ لە دوو كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی جیاوازدا هەردوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی رایانگەیاند، بە دوو شێوازی جیاواز خۆیان نوێدەكەنەوە، بە شێوەیەك یەكێك لە باڵەكان (عیرفان عەبدولعەزیز) كۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت، باڵی كامیلی حاجی عەلی لەلایەكی دیكەوە حزبێكی نوێیان راگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023، عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی باڵی عیرفان عەبدولعەزیز لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "ئەمڕۆ كۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوە دەبەستین، مۆڵەت بەپێی دەستوور وەرگیراوە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق و پاش ئەم كۆنگرەیە هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە ناو و لۆگۆ و ئاڵای بزووتنەوە لە دەرەوەی حزبەكە بەكاربهێنێت".
لەلایەكی دیكەوە، باڵی كامیلی حاجی عەلی لە كۆنگرەیەكی جیای رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند " لە كۆنفرانسێكدا بڕیارمانداوە حزبێكی نوێ رابگەیەنین بە ناو و لۆگۆی جیاواز و ناوی حزبە نوێیەكەش ( بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی )ە".
ئەوە لەكاتێكدایە، رێكەوتی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەردوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوە بەمەبەستی سازدانی كۆنگرەیەك تێیدا رێكبكەون و پێكەوە رابەرێك بۆ پارتە سیاسییەكە هەڵبژێرن، بەڵام هەر لە سەرەتاوە رێكنەكەوتن و بایكۆت كرا، دواتریش راگەیەندرا "بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی پێویست لە ئەندامان، كۆنگرەكە ئەنجام نادرێت".
ژ.ع