کوردستانی

مامۆستایانی وانه‌بێژ: بایكۆت ناشكێنین تا وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی وانه‌بێژ: بایكۆت ناشكێنین تا وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكانی كرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی به‌رامبه‌ر كه‌ بایكۆتیان كردووه‌، وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌یان نه‌داته‌وه‌ و سوورن له‌سه‌ر بایكۆتكردن.

ده‌سته‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، بایكۆت ناشكێنن، تا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌. 

مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاشكراشیان كردووه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و په‌روه‌ردانه‌ی كه‌ وانه‌ی تیا ده‌ڵێنه‌وه‌، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

پێشتریش ده‌سته‌ی مامۆستایانی نارازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی دایه‌وه‌ كه‌ به‌مه‌رجێك بایكۆت كۆتایی پێده‌هێنێت، حكومه‌تی هه‌رێم دوو مووچه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌ پێبدات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان