کوردستانی

له‌دوای ته‌قینه‌وه‌کەی ئه‌نكه‌ره‌، بۆردوومانه‌كان فراوانتربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌دوای ته‌قینه‌وه‌کەی ئه‌نكه‌ره‌، بۆردوومانه‌كان فراوانتربوون
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییدا بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، 16 ئامانجی پێكاوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كان نه‌كراوه‌. 
 
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مشه‌ویش فڕۆكه‌ی جه‌نگیی چه‌ندین گوندی بناری قه‌ندیلی بۆردومانكرد، وه‌ك بۆكریسكان، زارگه‌ل و گه‌لی به‌دران، له‌ ئیداره‌ی راپه‌رین له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیش، هه‌ر ئه‌مشه‌و گوندی ئیندزێ له‌ بناری قه‌ندیل بۆردومانكرا.
 
 هه‌ر دوێنێ میدیای توركیی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره‌، له‌زاری به‌رپرسانی باڵای توركیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، چیاکانی مەتین، قەندیل، گارە، خواکوڕک و ئاسۆس بۆردوومان کراون له‌ سنوری قه‌ندیل.

Qaiwan
Qaiwan