کوردستانی
مامۆستایان داواکارییەکانیان دەگەیەنە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری کەرکوک مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی لەو شارە گردبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا بەڕێوەبەریۆ پەروەردەی کەرکوک سەردانی کردن و بڕیاریدا دیدارێکیان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق بۆ رێکبخات.
مامۆستایەكی ناڕازی لە کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2023 نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی کەرکوک سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆببنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2023 لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق دیدارمان دەبێت، ئەم دیدرارەش ئەنجامی ئەو گردبوونەوە فراوانەیە کە مامۆستایانی ناڕازیی لە کەرکوک ئەنجامیاندا بۆ داواکردنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان".
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مامۆستایان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بایکۆتیان راگەیاندووە و لە ساڵی نوێی خوێندندا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و داوا دەکەن دوو مووچەیان بەسەر یەکەوە پێبدرێت.
س.ر