کوردستانی
کەی یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی ئەنجام دەدرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی زانیاری دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەشدەکات یەکێتی بە هەماهەنگی و کۆدەنگی هەنگاوی نوێ دەنێت.
هیوا عەبدوڵڵا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دیارینەکراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی داهاتوودا سەرۆکی یەکێتی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دیاریدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن و ئۆرگانەکان بەپێی میکانیزمی پەیڕەوی تازە رێکدەخرێنەوە و هەریەکە و دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی "یەکێتی حزبێکی گەورەیە و جەماوەرێکی زۆری هەیە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا گرنگی بە چینی گەنجان و ژنان و سەرجەم چینەکان داوە، هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتیی نوێ بە هەماهەنگی و کۆدەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پشتیوانی و ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی یەکێتی هەنگاوی باش دەنێین و درێژە پێدەری رێبازی مام جەلال دەبین".
رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند، لە کۆنگرەی پێنجەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دەستنیشانکران، هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دیاریکرا و 60 ئەندامیش وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردران و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیش کە لە 68 مادە پێکهاتبوو پەسندکرا.
س.ر