کوردستانی

بڕیار لەسەر سیمکارتە بێ ناسنامەکان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر سیمکارتە بێ ناسنامەکان دەدرێت
مەودا میدیا-

قایمقامى هه‌ولێر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى سیمكارته‌ بێ ناسنامه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سه‌رجه‌م بازاڕه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند‌ "ئەو هەڵمەتە لەچەند رۆژی رابردوو دەستیپێکردوە، بەڵام هەڵمەتەکە چڕدەکرێتەوە و ئەوکەسانەی سیمکارتی بێناسنامە بفرۆشن رێکاری تووندی یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری ژمارە 110ی تایبەت بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێناسنامە لە 1ی ئەیلولی 2021 لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە، لەلایەن لیژنە ئەمنییەکان‌ و قایمقامییەتەکان کاری لەسەردەکرێت، لایەنێکی دیکەی جێبەجێکاری بڕیارەکە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنە کە دەبێت کۆمپانیاکان لەرێگەی بریکارەکانیان سیمکارتەکان دابەشبکەن‌ و چاودێریان بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان