کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی، سایدی رۆیشتن له‌ژێر ئه‌نده‌رپاسی خه‌بات به‌ ئاڕاسته‌ی پردی وڵوبه‌، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری قیرتاوكردن له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه‌،‌ به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا به‌ربه‌ستكراوه".

داواشی لە شۆفێران کردووە، ئه‌و سایده‌ی شه‌قامه‌كه‌ به‌كارنه‌هێنن ‌و رێگه‌ی جێگرەوە بگرنه‌به‌ر له‌به‌ر دورستنه‌بوونی لۆد‌ و قه‌ره‌باڵغی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان