کوردستانی
دۆسییەیەك دژ بە مانەوەی فڕۆكەوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە هەولێر دەجووڵێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا، داواكاری گشتیی ئاگاداردەكەنەوە دژ بە نیشتەجێبوونی ئەو فڕۆكەوانەی ئەنجامدەری كیمیابارانكردنی پارێزگای هەڵەبجەیە لە شاری هەولێر.
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوە كرد یەكێك لە فڕۆكەوانەكانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، دوو پەرلەمانتاری كورد لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سكاڵایان تۆماركردووە و دەڵێن "رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر".
هەریەك لە كاروان یاروەیس و چرۆ حەمەشەریف ئەو دوو پەرلەمانتارەن كە رایانگەیاندووە "بە نووسراوی فەرمی داواكاری گشتییان ئاگاداركردووەتەوە لە مانەوەی فڕۆكەوانێكی سەردەمی رژێمی روخاوی بەعس، كە یەكێك بووە لە ئەنجامدەرانی كیمیابارانی هەڵەبجە".
داواشیان كردووە، لە ناو و ناونیشانی ئەو فڕۆكەوانە دڵنیابكرێنەوە و بەداواداچوون بكرێت بەو مەبەستەی رێوشوێنی یاسایی و پێویست لە بەرامبەری بگیرێتەبەر.
ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "ئهو فڕۆكهوانهى ههڵهبجهى كیمیاباران كرد له ساڵى 2003ەوە پاش پرۆسەی ئازادیی عیراق لهگهڵ خێزانهكهی لە ههرێمى كوردستان لە هەولێر نیشتەجێن، ئێستا ئازادانە لە هەرێم دەژی و هەتا ئێستاش كهس هێرشى نهكردووەتهسهر".
16ی ئازاری 1988، رژێمی بەعس بە چەكی كیمیایی پارێزگای هەڵەبجەی كیمیاباران كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 5000 كورد شەهیدكران، سەدانی دیكە برینداری درێژخایەنن، ئەوەش وێڕای ونبوونی سەدان منداڵی هەڵەبجە و بێسەروشوێن بوونیان.
ژ.ع