کوردستانی
زمانی كوردی و دۆسیەی كورد لە توركیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر كەسایەتییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەنها بەهۆی ئەوەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بە زمانی كوردی دوا، سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی پارتی چەپی سەوز تۆماردەكرێت، ئەوەش دوای دەستگیركردنی سەرنووسەری كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی دێت بەهۆی قسەكردنی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان.
پاش ئەوەی عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری توركیا لەسەر پارتی چەپی سەوز لە كۆنگرەیەكی رۆنامەنووسیدا بە زمانی كوردی دوا، لەلایەن فەرمانگەیەكی وڵاتەكەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرا.
عومەر ئۆجالان پەیوەست بە رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسی كورد بە توركی قسەی كرد و پاشان 13 خولەك بە زمانی كوردی دوا، نووسینگەی چاپەمەنیی پەرلەمانی تورکیاش بەهۆی قسەکردنی بە زمانێکی جیا لە زمانی تورکی، راپۆرتێکی دژ بە عومەر ئۆجالان ئامادەکرد.
لەلایەكی دیكەوە، مەردان یانارداغ، سەرنووسەری کەناڵی تێلێ1ی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی لێدوانەکانی لە پەخشی کەناڵەکە تایبەت بە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دادگایی كرا و ئەگەری هەیە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزابدرێت.
حوزەیرانی رابردوو یانارداغ لە بەرنامەكەیدا رایگەیاند "ئەگەر رێکارە ئاساییەکانی زیندانیکردن جێبەجێبکرایە، دەبوو ئۆجالان ئازادبکرایە یان لە ماڵەكەی خۆ دەستبەسەربكرایە، ئەو گۆشەگیرییەی کە بۆ ئۆجالان کراوە یاسایی نییە و پێویستە هەڵبگیرێت".
یانارداغ تەمەنی 64 ساڵە و چەند كاتژمێرێك دوای تەواوکردنی بەرنامە راستەوخۆكەی، 27ی حوزەیران لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و لەو کاتەوە بێ دادگاییكردن دەستبەسەرە، ئەمڕۆش یەكەم رۆژی دادگاییكردنەكەی بوو.
چاودێرانی سیاسی و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەوبارەیەوە دەڵێن "دۆخی ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەنووسی لە توركیا مەترسیدارە، بە جۆرێك زیندانەكان جمەیان دێت لە كەسایەتی خاوەن بیروڕای جیاواز و رۆژنامەنووسان".
ژ.ع