کوردستانی

لە ماوەی یەک مانگدا 73 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا 73 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە مانگی رابردوودا 73 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و دابەشکردن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە مەبەستی رێگریکردن و بەگژداچوونەوەی بەکارهێنەران و بازرگانانی ئەو مادانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە مانگی ئەیلولی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا لەشاری سلێمانی و دەوروبەری 73 کەسیان بە تۆمەتی (بەکارهێنان و دابەشکردن و بازرگانیکردن ) دەستگیرکرددووە، لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی دوو هەزار و 220 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (تلیاک، هێرۆین، کریستاڵ، حەشیش، حەبی ترامادۆڵ)".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە مادەکانی (25-26-30) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان