کوردستانی

دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان سەرجەمییان دیاریکراون، ئاماژە بەوەشدەکات  لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ داخستنی سەرجەم دەوازە نافەرمییەکان.

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق رایگەیاند "دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان سەرجەمییان دیاریکراون و زیان بە ئابووری عیراق دەگەیەنن و بوونی ئەو دەروازانە وادەکات کۆنتڕۆڵکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە بیانییەکان ئاسان نەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ داخستنی سەرجەم دەوازە نافەرمییەکان و کۆبوونەوەی بەردەوام لەنێوان هەردوولادا هەیە بۆ بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بە دەروازە سنوورییەکانی فیدڕالی و ناکرێت دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت".

ئاشکراشیکردووە "20 خاڵ و هەشت دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستاندا هەن و پێویستە ئەم بابەتە یەکلاببێتەوە و بگەینە چارەسەری کۆتایی لەڕێگەی رێکارەکانی حکومەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان