کوردستانی
بارانی پەڵە چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا باس لە بارانی پەڵە دەکات و دەڵێت "بارانی پەڵە ئەو ڕێژە بارانەیە کە زەوی خووساندبێت و بەئاسانی بتوانرێت جووتی تێدابکرێت و کڕە لە گاسنەوە نەیەت".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشوهەوا لەبارەی بارانی پەڵەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بارانی پەڵە ئەو ڕێژە بارانەیە کە زەوی خووساندبێت و بەئاسانی بتوانرێت جووتی تێدابکرێت و کڕە لە گاسنەوە نەیەت، هه‌روه‌ك چۆن ساڵانه ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پەڵە یان په‌ڵه‌دان هەیە له ساڵانی رابردوو هه‌ندێكجار دواکەوتنی پەڵە یان پەڵەدان روویداوه، هاوكات ده‌كرێت پەڵە یان په‌ڵه‌دان بكه‌وێته پێش ئه‌و واده‌یه‌وه كه به حه‌قه په‌ڵه ناوبراوه".
دەڵێت "پەڵە یان په‌ڵه‌دان به‌و جۆره‌ش ده‌پێورێت كه ئاو له ناو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا (وەرد) بووه‌ستێت و لە دوای بارانبارین وڵاخ یان ئاژەڵ به ناو زەویەکەدا بڕوات و جێی سمەكانی پڕ ئاو یان پچێتە ناو زەویەکەوە، جوتیاران په‌ڵه‌دانیان وا دیارییكردووه كه هێنده باران ببارێت كه له‌كاتی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌دا تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌می گاسنی پێده‌گات و دەکێڵڕێت ته‌ڕبێت و خۆڵی وشک نەیەتە سەرەوە، هه‌ر به‌پێی لێكدانەوەکان لە 40 ملم بۆ 60 ملم بارانبارین زیاتر ئه‌و دۆخه دەگونجێنێت لە زهوییهکەدا بۆ جووتکردن، هەروەها شێوازێکی دیکە بۆ زانینی پەڵە یان په‌ڵه‌دان ئه‌وه‌یه كه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان لە 20 بۆ 30 سانتیمه‌تر ته‌ڕ بووبێت و ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه‌یه كه به‌باشی تۆ‌و و گژوگیا ده‌ڕوێت".
ئاماژە بەوەدەکات "بارانی به‌خوڕ و لێزه‌مه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هەرچەندە رێژه‌كه‌ی بگاته 20 ملیمیش به په‌ڵه یان پەڵەدان دانانرێت، چونكه زۆربه‌ی ئاوه‌كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوات و ناچێته ناو خاكه‌كه‌وه، تەنها بۆ گلدانەوە سوودی لێی وەردەگیرێت، هه‌روەها به‌پێی ئەزمونی جوتیاران بارانی له‌سه‌رخۆ و به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك كه 12 بۆ 20 كاتژمێردا بێت ، به مسۆگه‌ری پەڵە یان په‌ڵه‌دان دروستده‌كات و زه‌ویی زۆرینه‌ی بارانه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌گه‌ر باران باراینەکە به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌بێت و نێوان باران بارینەکە زۆربێت ئه‌وا زه‌وییه‌كه وشک ده‌بێته‌وه و ئەگەر بە هه‌ردوو بارانه‌كه‌ش زیاتر له 20 ملیم باری بێت، به‌ڵام هێشتا دۆخی پهلهدانی نەڕهخساندووه".
س،ر